ئەو دوو بەرپرسە كوردە كێن لای مالیكی دژی كورد "سیخوڕی"یان كردوە؟!
دوو بەرپرسی سیاسی كورد بە بێ ئاگاداری سەركردایەتی حیزبەكەیان چوونەتە لای مالیكی پێشنیاری ئەوەیان كردوە بودجە‌و موچەی فەرمانبەرانی كوردستان ببڕدرێت، تا بەوتەی ئەوان سنورێك بۆ دەسەڵاتی پارتی دابنرێت.
رۆژنامەی باس، نزیك لە پارتی دیموكراتی كورستان لە ژمارەی ئەمرۆیدا دەنوسێت: به‌پێی سه‌رچاوه‌یەكی ئاگا‌دار، بڕینی بودجه هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پێشنیاری دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی نزیك له مالیكی بووه و به‌بێ ئاگه‌داریی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی بووه.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گه‌شتی ئه‌مجاره‌یدا بۆ سلێمانی، ئاشكرای كردووه، كه له پرسی بڕینی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن مالیكییه‌وه، ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خه‌تابار نه‌بووه، به‌ڵكو دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، كه نزیك بوون له مالیكی ئه‌و پێشنیاره‌یان بۆ كردووه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، عه‌بادی له سه‌ردانی خۆیشی بۆ لای نه‌وشێروان مسته‌فا، سه‌ره‌داوێكی وای خستووه‌ته روو، كه هه‌موو شت خه‌تای مالیكی نه‌بووه، له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س پێشنیارێكی وایان بۆ كردبێت تا سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر (مه‌به‌ستیان پارتی بووه) دابنرێت.
عه‌بادی له‌و دانیشتنانه‌دا له سلێمانی، به ئاشكرا ئه‌وه‌ی گوتووه كه مالیكی له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی، ئه‌و كاره‌ی كردووه و دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال بووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه به‌بێ ئاگه‌داریی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی، ئه‌و پێشنیاره‌یان بۆ مالیكی كردووه، ته‌نانه‌ت عه‌بادی ئه‌و زانیارییه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش. وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گوتی به‌رهه‌م ساڵحیش له‌م كه‌یسه ئاگه‌داره و به‌شێكی نیگه‌رانییه‌كانی له دۆخی ئێستا، په‌یوه‌ندیی به‌و خاڵه‌وه هه‌یه.
گوتیشی: ”ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی، پێیانوابووه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن هه‌ژموونی پارتی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بهێنن و خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌نجامی بڕینی مووچه‌وه دژ به حكوومه‌تی هه‌رێم راپه‌ڕن”.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد به‌شێكی ساردیی په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی له دۆخی ئێستادا، بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌پرسێكی باڵای پارتی، ئه‌و پرسه‌ی به به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ندێ به‌رپرسی دیكه‌ی یه‌كێتیش گه‌یاندووه و به یه‌كجاری كۆتایی به په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی پارتی و یه‌كێتی هێناوه. هه‌ردوولا له قۆناخی ئه‌وه‌دانن به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پیوه‌ندییه بكه‌ن، یان هاوبه‌شی راسته‌قینه بن، یان به جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه بكه‌ن.
لەمبارەیەوە چاودێرێكی سیاسی بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمە كارەساتە دوو بەرپرسی سیاسی كورد لەلای مالیكی كە لەو قۆناغەدا جیا لەدوژمنایەتی لەگەڵ كورد هیچی دیكەی نەكرد‌وه، ئه‌و دوو به‌رپرسه بڕۆن‌و دژی خەڵكەكەی خۆیان ئەو پێشنیازە بكەن.
چاودێرە سیاسییەكە كاری ئەو دوو بەرپرسەی بە "سیخوڕِی" ناولێبرد‌و وتیشی: دەبێت هەموو حیزبە سیاسییەكانی هەرێم لەوه بكۆڵنەوە كە دوو كەسە كێن‌و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكرێت، ئه‌گه‌ر راستیش نییه با یه‌کێتی روونکردنه‌وه بدات.
PM:02:29:23/09/2014