تائێستا لە نێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا ٢٠ ماددە لە پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکراون و گفتوگۆکانیش بوردەوامییان هەیە.
زیاد جەبار، ئەندامی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆش گفتوگۆ لەسەر پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەو درێژەیان هەیە و تائێستا ٢٠ ماددە پەسەندکراون، چونکە گفتوگۆکانی پەیڕەو بە وردی بەڕێوە دەچن.
جێی ئاماژەیە رەشنوسی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی یەکێتی زیاتر لە ٦٠ ماددەی لەخۆگرتووە و دەبێت دوای پەسەندکردنی پەیڕەو، ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.