رووداوێکی زۆر دەگمەن بەسەر یاریزانێکی  بەرشەلۆنە هات

لە یاری نێوان پۆرتۆ و بەرشەلۆنە لە گەڕی دووەمی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنس لیگ، رووداوێکی دەگمەن و سەیر بەسەر یاریزانی بەرشەلۆنە لامین یامال هاتوو بەوهۆیەوە یاریگای لە کاتی یاریەکە جێهێشت.

هێرشبەرەکە لە خولەکی ٧١ یاریگای بەجێهێشت، چونکە ناچار بوو بچێتە حەمام، مارکۆس ئەلۆنسۆش تا خولەکی ٨٠ شوێنی نەگرتەوە.

 لە یەکەم دەرکەوتنیدا وەک لاوترین یاریزان لە مێژووی  چامپیۆنزلیگ، لامین یامالی (١٦ ساڵ) ئەڵقەیەکی لەبیرنەکراوی بەجێهێشت.

 هێرشبەرە لاوەکەی بەرشەلۆنە لە خولەکی ٧١دا لە یاریگا دیار نەما و چووە دەرەوە،ئەمەش بە هۆکاری  ئەوەی بچێتە ژووری جلگۆڕین بەهۆی نەخۆشییەوە، بەڵام نەگەڕایەوە گۆڕەپانی یارییەکە. 

 هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەرشەلۆنە نزیکەی ١٠ خولەک یاری کرد و یاریزانێکی کەمتر بوو، نەک بەهۆی پێکان یان دەرکردن، بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەو یاریزانە هەستی بە ئازاری گەدەی کردووەو بەوهۆیەوە یاریگای جێهێشتووە.

چاڤیش لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند: "یامال نەخۆش بوو، تووشی نەخۆشییەک بوو  لە کاتی وەستانی یاریەکە داوای کرد بچێتە حەمام و منیش داوام لێکرد زوو بگەڕێتەوە، چوو و نەهاتەوەو نەگەڕایەوە بۆ یاریگا."



AM:09:09:05/10/2023