رێكخراوی هه‌نگاو ڕایدەگەیەنێت" دوو ژنی گه‌نج له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه له دوو رووداوی جیادا کوژران".
بەپێی هەواڵێکی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە ژنێكی گەنجی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ناوی شه‌هین ئیبراهیمزاده (شێخانی) تەمەن (٢١) ساڵان به پاساوی "نامووس و شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن باوك و مامیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوژراوه".
ڕاشیگەیاندووە" ئه‌و ژنه لاوه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خنكێندراوه و دواتریش چه‌ند جارێك به چه‌قۆ لێیان داوه، ئه‌م ژنه قوربانییه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی باوكی له‌گه‌ڵ پیاوێكی دڵخوازی خۆی ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، به‌ڵام دوای دوو ساڵ ژیانی هاوبه‌ش له مێرده‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی دایكی و باوكی".
هاوكات رێكخراوی هه‌نگاو رایگه‌یاندووە" رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ژنێكی گه‌نجی تر به‌ناوی (یه‌گانه رۆسته‌می) ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن مامیه‌وه به چه‌كی راو كوژراوه، ئه‌و ژنه له رێگادابووه بۆ محه‌لات له تاران به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی هه‌لی كار، به‌ڵام له‌لایه‌ن مامیه‌وه به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی له شاری قوم له‌و پاسه‌ی تێیدابووه دابه‌زێندراوه و بردوویه‌تیه گوندی گوڵچه‌شمه له نزیك شاری محه‌لات و چه‌ند فیشه‌كێكی ناوه به سه‌ریه‌وه و كوشتوویه‌تی".