توركیا داوای راگرتنی هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ پەكەكە دەكات


وەزیری دەرەوەی توركیا داوای لە هاوتا ئەمەریكییەی كردوە هاوكارییەكانی بۆ پەكەكە و یەپەگە رابگرێت.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئەنتۆنی بلینكنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای راگەیاندووە، واشنتۆن هاوپەیمانی توركیایە، بۆیە پێویستە لە پشتیوانیكردنی پەكەكە و یەپەگە بوەستێت.

ئەنادۆڵ دەڵێت "فیدان ئەو وتانەی لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە بە بلینكن گەیاندووە و پێی وتوە، توركیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت".

وەك ئەنادۆڵ باسی كردووە "پێویستە هێزەكانی ئەمریكا و توركیا لە سوریا و عێراق توشی پێكدادان نەبن، لە ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی توركیاوە، هەوەرها هەردولا رێككەوتون لەسەر ئەوەی كاروباری هەردولا بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی بەرەنگاربونەوەی داعش بوەستێت".



PM:08:38:06/10/2023