ئیسرائیل دۆخی شەڕی راگەیاند

سوپای ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە هێرشی مووشەکی بەرفراوان لە غەززەوە و دزەکردنیان بۆ چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، داوای لە دانیشتوانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئیسرائیل و خەڵکی غەزە کرد لە ناوچە ئارامەکاندا بمێننەوە.

بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٧ی تشرینی یەکەم دەیان چەکداری گرووپی ئیسلامیی حەماس لە هێرشێکی کتوپڕدا چوونەتە باشووری ئیسرائیل.
ئەم گروپە دەڵێن "پێنج هەزار موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە".

دوابەدوای هێرشەکان، ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئیسرائیلدا دەنگی دایەوە.

 دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە چەکدارانی فەلەستینی هاتوونەتە ناو کەرتی غەزە، هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی کەرتی غەزە.

میدیا ئیسرائیلییەکان باس لە قورسی ئەم هێرشەی حەماس دەکەن، رۆژنامەی مەعارفی ئیسرائیلی دەەڵێت" ئەو شەڕەی ئێستا روودەدات لەگەڵ حەمەسدا، شەڕی لەمجۆرەمان لەوەوپێش نەبینیوە".

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت دەڵێت" زیاتر لە هەزار موشەک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە".

دەزگای پەخشی ئیسرائیلیش وتی" چەکدارەکانی حەماس لە ئاسمان و زەوی و دەریاوەوە دزەیان کردۆتە ناو ئیسرائیلەوە".

چاوەدێرانی سیاسی پێشبینی شەڕێکی زۆر قورس دەکەن لە نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکاندا.




AM:10:13:07/10/2023