فەرەنسا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیسرائیل راگرت

فەرەنسا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو ئیسرائیل راگرت، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس. 

ئێلێزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسی فەلەستینی، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل راگرتووە". 

ماوەی دوو ڕۆژە شەڕێکی قورس لە نێوان هیزەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین لە ئارادایە کە بەهۆیەوە زیاتر لە (٦٠٠) کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی و دوو هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش بریندارن.


PM:05:09:08/10/2023