کۆبانێ: تورکیا زیاتر لە (١٤٥) ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومانکردووە

فەرماندەی گشتی هیزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت" زیاتر لە (١٤٥) ناوچەی بۆردومانکردووە". 

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" لە ماوەی (٧٢) كاتژمێری ڕابردوودا سوپای توركیا بۆردوومانی زیاتر لە (١٤٥) ناوچەی ئارامی كردوین كە وێستگەكانی كارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەكانی کردووەتە ئامانج". 

کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە" هێرشی ئەمدواییەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كردووەتە ئامانج، لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنكاری بۆ پەكسختنی ژیانی هاوڵاتیان". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا كردنه‌ ئامانجی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌ كه‌ كاریان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و خزمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ كردووە.

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت" وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەکیتر وەسف بکرێت".


PM:05:40:08/10/2023