بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا لە بەردەم باڵەخانەی خوێندنی باڵای هەرێم گردبوونەوە و داوای زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیان دەکەن.
بەیانی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشێک لە خوازیارانی (ماستەر و دکتۆرا) لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن ژمارەی کورسییەکانیان زیاد بکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ماوەکانی ڕابردوودا داواکارییەکانیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خوێندنی باڵا کردووە، بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
هەر ئەمڕۆ خوێندکارانی کۆلێژی بەشی پزیشکی زانکۆی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری و نەبوونی پێداویستی پزیشکی گردبوونەوە.
هاوکات مامۆستایانی وانەبێژی ڕانیە و قەڵادزێ و چەمچەماڵ دژی دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.