نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: یەكهەڵوێستی كورد لە بەغداد گرنگە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەكەنەوە كە یەكهەڵوێستی كورد لە بەغداد گرنگە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كردووە و "هەردوولا لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی عێراق، بیروڕایان گۆڕییەوە".
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "باسیان لە پەیوەندی و كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئەو تەحەدییانە كە رووبەڕوویان دەبێتەوە".

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە "پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، دۆخی سووریا و كەمپی ئەلهۆل و گرنگی پاراستنی سەقامگیری، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشیشیان تاوتوێكردووە". 



PM:01:51:09/10/2023