ڤیدیۆ.. هایدە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە گۆرانی کوردی دەڵێتەوە

هونەرمەندی ئێرانی (هایدە) لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە گۆرانی لەیلا فەریقی بە ناوی ( بێریڤانم) دەڵێتەوە.

گۆرانی بێریڤان لەلایەن لەیلا فەریقی بەشێوەزاری کرمانجی وتراوەتەوە و زرەنگ مەهدی لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو هایدەی لەسەر داناوە.

سومه دەدێبالا ناساراو بە هایدە لە ١٩٤٢ لە شاری تاران لە دایک بووە و ١٩٩٠ لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد. گۆرانیبێژێکی ئێرانی بووە لە ماوەی بیست ساڵ چالاکی و ئاوازدانانی زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی هەیە. بەهۆی ئۆپێرا و ئاڵتۆی گۆرانیی و دەنگییەوە لە نێو خەڵکدا بەناوبانگ بووە و وەک یەکێک لە گۆرانیبێژە دیار و کاریگەرەکانی ئێران لەبیر دەکرێت.



AM:11:01:11/10/2023