ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ فەرمانگەی میدیا
و زانیاری بڵاوی کردەوە کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لەسەر
پرسی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی
کوردستان لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە کۆبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی
وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی
چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم بخرێتەڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان
عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک
سەبارەت بە ڕەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.