نانسی عەجرەم لە هەولێر کۆنسێرتێک سازدەکات

ئەستێرەی لوبنانی نانسی عەجرەم لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا سەردانی شاری هەولێر دەکات و کۆنسێرتێکی گەورە سازدەکات. 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری لوبنان نانسی عجرم، بڕیارە لە ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و كۆنسێرتێك لە هەولێر ساز دەكات و بەناوبانگترین گۆرانییەكانی خۆی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات. 

نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ێ‌ە) و (یا سلام) وە (ێ‌ە ونص) بەجیھان ناسێنرا.  

نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای جیھانی بەدەستهێناوە، بێ جگە لەکاری گۆرانی چڕین کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی عەرەب ئایدل. 


PM:05:43:12/10/2023