لە بارەی دۆلارەوە بانکی ناوەندی عێراق رێنومایی نوێی دەرکرد

لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، بانكی ناوەندیی عێراق رێنماییكی نوێی دەركرد و داوا لە سەرجەم بانكەكان دەکات ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكەن كە دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێبدرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق بەپێی نوسراوێک كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەشی A مۆڵەتپێدراو كراوە، داوا لەو بانکانە دەکات كە لقیان لە فڕۆكەخانەكانی بەغداد، بەسرە، نەجەف و هەولێر هەیە، ئاسانكاری بكەن بۆ گەشتیاران كە دۆلار بە نرخی فەرمی بكڕن.

لە نووسراوەكەدا هاتووشە" ئەو كۆمپانیایانەی كە خواستیان هەیە نووسینگە لە فڕۆكەخانەكان بكەنەوە دەتوانن داواكاریی پێشكەشبكەن لەگەڵ دیاریكردنی فڕۆكەخانەكە".



PM:11:33:12/10/2023