دادگای فیدراڵی لە قازانجی پارتی بڕیارێکی دەرکرد


پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەتوانێت بگەرێتەوە بارەگاکانی لە پارێزگای کەرکوک.

ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی یەکەم دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای دژ بە بڕیاری گەڕانەوەی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک رەتکردەوە.

هەروەها دادگاکە ئەو فەرمانە کاتییەشی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر دەریکردبوو بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری گڕانەوەو وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی و لە پارێزگایە.

بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی بێت، پارتی دەتوانێت بگەرێتەوە بارەگاکانی لە کەرکوک.

مانگی رابردوو لە کاتێکدا پارتی دەیویست بگەرێتەوە بارەگاکانی لە کەرکوک، شیعەکانی سەر بەئێران هەندێک سونە، دژی پارتی خۆپیشاندانیان کردو رێگای کەرکوک- هەولێریان بۆ چەند رۆژێک داخست، دواتر کوردیش خۆپیشاندانێکی سازداو دوو کەس کورد کوژران و ناکۆکیەکی قورسی لە پارێزگاکەدا دروستکرد.



AM:12:25:13/10/2023