ئەمرۆ هەینی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لایەنگرانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان له به‌غدای پایتەختی عێراق ئەنجامدا.
ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریری شارى بەغدای پایتەختى عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە فەڵەستین کرد و تا ئێستاش خۆپیشاندانەكە بەردەوامی هەیە، هەروەها ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەكان لە شەقامەكانی بەغداد بڵاوەیان پێكراوە.
هەر ئەمڕۆ موهه‌نه‌د موسه‌وی نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل له وڵاتانی ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند"
قودس هی ئێمه‌یه ئه‌مه‌ش ته‌نها دروشمێك نیه".
وتیشی" پابه‌ندین به ئاماده‌كردنی ناردنی كاروانێكی هاوكاری بۆ فه‌ڵه‌ستین دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میسر یان سوریا".
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تائێستا نزیکەی هەزار و ٣٠٠ هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها هەزار و ٥٣٧ هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.