لە عەفرین تورکیا ژمارەیەک کرێکاری کردە ئامانج

ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە گوندی سۆخانکێى سەر بە ناوچەی شێراوا لە کاتى کارکردندا لە باخە زەیتونەکان ژمارەیەک کرێکاری کردە ئامانج. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى فوڕات نیوز، ئەمڕۆ هەینی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی سۆخانکێى سەر بە ناوچەی شێراوا لە سنورى عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتى کارکردندا لە باخە زەیتونەکانى ناوچەکە هێرشیکردە سەر ژمارەیەک کرێکار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەى تورکیاوە بۆسەر ناوچەکە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

تائێستاش جموجوڵی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا بەسەر بنکەیەکی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە گوندی سۆخانکێ بەردەوامە. 


PM:04:02:13/10/2023