زاخۆ.. تۆمەتبارێك پۆلیسێك بریندار دەكات


لە قەزای زاخۆ تۆمەتبارێك روبەڕوی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن بۆتەوە و لەئەنجامدا بەچەقۆ پۆلیسێكی برینداركردوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردۆتەوە، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی رابردوو سادق زوهێر یەعقوب كە كارمەندی پۆلیسە لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتنی زاخۆ لە ئەركی فەرمیدا بووە، هەوڵیان داوە تۆمەتبارێك دەستگیربكەن، بەڵام تۆمەتبارەكە بەچەقۆ ئەو كارمەندەی پۆلیسی فریاكەوتنی برینداركرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ لەدوای روداوەكە ئەو كارمەندە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆن لەئێستاشدا رەوشی تەندروستی جێگیرە.

ئەحمەد رەمەزان وتویەتی "تۆمەتبارەكە بەناوی (س، س، ع) لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی زاخۆوە دەستگیركراوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 230 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە كە سزای ئەو ماددەیە دوو تاوەكو پێنج ساڵ زیندانیكردنە".



PM:10:00:14/10/2023