شەش بڕیار لە پەرلەمانی عێراقەوە سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین


پەرلەمانی عێراق شەش بڕیاری سەبارەت بە دروستبوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كرد كە بەشێكیان تایبەتە بە پشتگیریكردنی حكومەتی عێراق بۆ هاوكاریكردنی گەلی فەڵەستین.

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی تایبەتی لەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین سازكرد و شەش بڕیاری دەركرد.

یەكەم: ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی سەرجەم رێوشوێنەكانی حكومەت و بەیاننامەكەی دەكات, سەبارەت بە پاڵپشتی گەلی فەلەستین و سەرپشكی دەكات, لە گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنەكان, بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان.

دوەم: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران, پەرلەمانی وڵاتە عەرەبیەكان بانگهێشت دەكات, بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە لە بەغداد, بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێك, یەكانگیر بێت لەگەڵ ئیرادەی گەلانی عەرەبی پاڵپشتی كێشەی فەلەستین و سەرخستنی.

سێیەم: داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین, كاری بە پەلە بكات بۆ كردنەوەی دەروازەیەك, بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە پەلە بە گەلی فەلەسیتن لە كەرتی غەزە.

چوارەم: سیاسەتی هەندێك وڵاتی پشتیوان, لە ئامرازەكانی كوشتن و راگواستن رەتدەكەینەوە, كە دژی رۆڵەكانی گەلی فەلەستین ئەنجامدەدرێت و بەردەوامبونی تاوانە دووبارەكانی قەوارەی زایۆنی, بە تەواوی رەتدەكەینەوە.

پێنجەم: داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكەین, هەرچی پێویستە بیگرنەبەر, بۆ راگرتنی توندوتیژی دژی گەلی فەلەستین لەكەرتی غەزە و, راگرتنی جەنگ و پاراستنی هاوڵاتیان.

شەشەم: جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەكەینەوە, لە پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین و مافی گەلەكەی, لە دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی و سەرەوەری تەواوی بەسەر خاكەكەیدا.




AM:12:06:15/10/2023