ئەستێرەیەکی دیار پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات

جادۆن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی لە  مانچستەر یونایتد دووردەکەوێتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی ئیریک تێن هاگ تووشی قەیرانێکی گەورە بوو.

 نوێنەرانی سانچۆ پەیوەندیان بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بۆ ئەوەی لە مانگی یەکی داهاتوودا تواناکانی پێشکەش بە یانە کەتەلۆنییەکە بکات، ئەمەش لەگەڵ چەند یانەیەکی تری گەورەی ئەوروپی ئەنجامیاندا.

 بابەتەکە بۆ ڕێککەوتنی یاریزانەکە و ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە بۆ جیابوونەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە درک بەوە دەکات کە ناتوانێت لە زستانی داهاتوودا سانچۆ بە نرخێکی باش بفرۆشێت لە میرکاتۆ، هەرچەندە 85 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ ئەوەی لە بروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ بکات .

 لای خۆیەوە بەرشەلۆنە چاودێری دۆخی سانچۆ دەکات وەک دەرفەتێک لە میرکاتۆ تا هاوینی داهاتوو بەمەرجێک یاریزانەکە ڕازی بێت مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بچێتە لای ئەوان.


AM:01:38:15/10/2023