دەرهێنەرێکی ئێرانی و هاوسەرەکەی دەکوژرێن

بەرەبەیانی ئەمرۆ١٥ی تەرشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تەرمی داریوش مێهرجووی ( دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی) و هاوسەرەکەی لە ڤێلا تایبەتەکەیان لە شاری کەرەجی ئیران  دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، پۆلیسی پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاندووە" تەرمی ئەم دەرهێنەرە سینەما ئێرانییە بەرەبەیانی زوو دۆزراوەتەوە". 

ئاژانسی ئیسنا لە زاری محەمەد مێهدی ئەسگەرپوور، بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبەری سینەمای (خانێ) لە ئێران، پشتڕاستی کردەوە" کە داریوش مێهرجووی و وەحیدە محەمەدی فاری هاوسەری کوژراون".

داریوش مێهرجوی  دەرهێنەری ئێرانی، کاری دەرهێنەری بۆ فیلمی وەک (هامۆن، بازنەی مینا، مانگا، کرێچیەکان، لەیلا، میوانی دایکم)، کردووە.

 



AM:10:45:15/10/2023