هەرێم باج و رسومات بە دینار وەردەگرێت

حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار بە دیناری عێراقی  وەردەگیرێت".
 
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەشرینی ٢٠٢٣ فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندنێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە" بە پێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دیناری عێراقی  وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێ".

لە نووسراوێکدا بە بڕیاری ژمارە ٢٢٧ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان(ماوە بۆ درێژکراوە) کە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ گشتێندراوە، هاتووە " پشتبەست بە حکومەکانی ماددەی هەشتەم، لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە ٣ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو، لەسەر پێشنیاری وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیار درا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان تەنیا بە دیناری عێراقی بێت."

 لە بەشێکیتری راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە "سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن. لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکانی حکومەتی هەرێم ( ماوە بۆ دریژکراوە) داهاتی گومرک لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی (٢٠١٦ - ٢٠٢٢) بریتی بووە لە ٨ ترلیۆن و ٦١٠ ملیار دینار. واتە بە تێکڕای حەوت ساڵی رابردوو ساڵانە داهاتی گومرگی بریتی بووە لە ١ ترلیۆن و ٢٣٠ ملیار دینار.








PM:03:21:16/10/2023