تیک تۆک ٥٠٠ هەزار ڤیدیۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینی سڕیوەتەوە


تیک تۆک ڕایگەیاند کە زیاتر لە 500 هەزار ڤیدیۆ کلیپی سڕیوەتەوە و هەشت هەزار پەخشی ڕاستەوخۆی پەیوەست بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس داخستووە، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای هۆشدارییەکی یەکێتی ئەوروپا دێت کە ئاراستەی کۆمپانیا میدیاییەکانی کرد کە رووبەڕوویە ناوەڕۆکی نایاسایی ببنەوە.
 
دوێنێ یەک شەممە تیک تۆک لە بلۆگەکەیدا ڕایگەیاند" لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ڤیدیۆ کلیپمان سڕیوەتەوە و هەشت هەزار پەخشی ڕاستەوخۆمان لە ناوچەی زیانلێکەوتوو داخستووە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانمان"، ڕوونیشیکردەوە کە تیمەکانیزن چاودێری ناوەڕۆکی بابەتەکانی ئەو شەڕە دەکەن.
 
ڕۆژی پێنجشەممە، برۆکسل تۆڕی سۆشیال میدیای چینی کە لە نێو گەنجاندا زۆر بەناوبانگە هۆشیار کردەوە کە پابەندبن بە بەرەنگاربوونەوەی "ناوەڕۆکی نایاسایی" و "زانیاری ساختە"، لە جێبەجێکردنی یاسای نوێی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا.
 
تیێری بریتۆن، کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا بۆ بازاڕی ناوخۆ لە نامەیەکدا بۆ شو ژیژۆو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تیک تۆک نووسیوە: "ئێوە ئەرکێکی تایبەتتان هەیە بۆ پاراستن لە ناوەڕۆکی توندوتیژ... کە پێدەچێت بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پلاتفۆرمەکەتدا بڵاوبێتەوە بەبێ هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنی تایبەت."
 
تیک تۆک لە بلۆگەکەیدا درێژەی بە قسەکانیدا نووسی: "دەستبەجێ سەرچاوەی بەرچاومان کۆکردەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دژە توندوتیژیمان، لەنێویاندا ناوەندێکی فەرماندەیی کە ئەندامانی سەرەکی تیمە جیهانییەکەمان لە 40 هەزار پیشەگەری ئاسایش کۆدەکاتەوە".



PM:09:27:16/10/2023