کەسوکاری گەنجێک: کوڕەکەمان لە ژێر ئەشکەنجەی ئاسایشی چەمچەماڵ کوژرا

هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" کوڕێکم لە لەسەر نوسینی کۆمێنت لە لایەن ئاسایشی چەمچەماڵ کوژراوە".  

شەریف عەبدولرەحمان حەسەن دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کوڕێکم لە ساڵی (٢٠١٨)دا لە لەسەر نوسینی کۆمێنت لە لایەن ئاسایشی چەمچەماڵ دەستگیرکرا و دوای هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی، بەهۆی ئەشکەنجەی ئاسایش گیانی لەدەستدا". 

وتیشی" تائێستا لە تاوانبەرەکان دەستگیرنەکراون کە دوان لە تاوانباران فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام ئاسایشی چەمچەماڵ نایان دات بەدەستەوە".

ڕاشیگەیاند" تاکو ئاسایش و دژەتیرۆر خەڵک بڕفێنێ و بیکوژێ ڕۆڵی پۆلیس و دادگا سفر دەبێتەوە، لە (٢٠١٨)وە سکاڵامان تۆمارکردووە کەیسەکەشی تائێستا دانەخراوە". 

دەشڵیت" دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان وتیان کوڕەکەت خۆی خنکاندووە، بەڵام راست ناکەن و کامێرای چاودێریان ڕاشکردووەتەوە و کوڕەکەم ١٧ ساڵ بووە منداڵ بووە دەبوایە بیخەنە ژورێکی نەوجەوان نەک بیخەنە ژوورێکی ئیفراد و بیخەیتە ژێر ئەشکەنجە و بیکوژی دوایش تۆمەتی بۆدروست بکەی کە خۆی خۆی خنکاندووە". 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا شەریف عەبدولرەحمان حەسەن داوای لە بەرپرسانی هەرێم و لیژنەی مافی مرۆڤ و سەرۆک کۆماری عێراق کرد کە بێنە سەر خەت و کەیسەکەی بە لاڕێدا نەبەن و دادگا سەروەر بێت. 

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:02:51:17/10/2023