ئەنجومەنی دادوەری عێراق: لە یەک کاتژمێردا ٨ حاڵەتی جیابوونەوە هەیە

ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئاماری حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی رابڕدوو راگەیاند و ئاماژەی دا کە ئامارەکانی جیابوونەوە رووبە سەرەوەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند" بەگوێرەی دوایین ئامارەکان بۆ حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق ١٧ هەزار و ٦٣٤ حاڵەتی هاوسەرگیری و پێنج هەزار و ٤٦٢ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە".

 

هەر پێی ئەو زانیاریانە واتە ڕۆژانە نزیکەی ١٨٢ حاڵەتی جیابوونەوە و لە هەر کاتژمێرێک ٨حاڵەت لە دادگاکان تۆمارکراون .

 

بە پێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی دادوەری عێراق " بەغدا لە پلەی یەکەمی هاوسەرگیری و جیابوونەوە دایە ".

بەشیک لە توێژەران و شارەزایانی کاروباری خێزان ئاماژە بەوەدەکەن دۆخی ناسەقامگیری عێراق و خراپی باری دارایی و گوزەرانی هاوڵاتیان لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوەن لەنێوان هاوسەراندا.

 



AM:11:35:18/10/2023