ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە ئەستێرەیەکی مانچستەرسیتی دەکات

رۆژنامەی کۆنتینێنتاڵی ئیسپانی پەیوەندی نێوان ریاڵ مەدرید و ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئاشکرا دەکات.

بە قسەی سەرچاوەکە،  ڕیال مەدرید دەزانێت جولیان ئەلڤارێز دڵخۆش دەبێت ئەگەر لە ئیسپانیا یاری بکات بۆیە گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.

 هەروەها لە ئەرجەنتینەوە دووپاتی دەکەنەوە کە ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نزیک لە یاریزانەکە کردووە بۆ ئەوەی ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەرببڕن و جارێکی تر درێسی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.

 


PM:06:22:19/10/2023