پارتی کرێکارانی کوردستان مۆڵەتی تا کۆتایی ئەم مانگەی دابوو بە تورکیا بۆ ئاشتی، بەڵام هێرشی داعش بۆسەر کوبانی ئەم وادەیەی پێشخست و سەرکردەکانی پەکەکە باس لەکۆتایی گفتوگۆکان دەکەن.
لەدوا لێدوانی‌دا لەسەر دۆخی رۆژئاوا‌و بەتایبەتی کوبانی، پارێزەر مه‌زلوم دینج لەزاری عەبدوڵا ئۆچ ئالان دەڵێت: ئۆجالان دۆخی رۆژئاوای کوردستان وه‌ک پێشێل کردنی ئاگربه‌ست ناوزەد دەکات.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا مەزلوم لەزاری ئەوەوە دەڵێت " ئێستا له‌رۆژئاوای کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی دۆخی شه‌ڕ هه‌یه. لێره هه‌تا کتێبێکمان پێ ده‌ده‌ن پێنج جار واژۆمان پێ ده‌که‌ن . به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد که بۆ ته‌واو کۆمه‌ڵگا گرنگه ، خۆیان نزیکی واژۆ ناکه‌ن . من بۆ هێنانه‌خواره‌وه گه‌ریلا له‌چیاکان و ده‌ستبه‌ردانی چه‌کیش ئاماده‌م ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان نزیکی دانوستاندن ناکه‌ن . من بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌یڵێم ، بۆ ئازادکردنی خه‌باتکارانی کۆنسۆلخانه‌ی موسل له‌گه‌ڵ داعش چاوپێکه‌وتنیان کرد و به‌ڵام بۆ دانوستاندن خۆیان نزیکی ئێمه ناکه‌ن".
هەروەها KCk باس لەوە دەکەن کە ماوەیەکی درێژی دانوستاندن و دریژەدان بە پرۆسەی ئاشتی سەرلەنوێ KCK کۆتایی بە قۆناغی بی چالاکی هێنا"ئەم بریارە لەکاتیکدا دیت کە دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لە شەخی داعش دا سەڕیک بەوەکالەت بەڕیوە دەبات، وێڕای ئەوەی کە چەندین جار لەلایەن کەجەکە وە دەوڵەتی تورک هۆشیار کرایەوە لە ئەم کردارە چەپەڵەی بەڵام درێژەی بەدۆخی دژایەتی ڕۆژئاوادا. بۆیە سەرەنجام کەجەکە بڕیاری کۆتای هێنانی بەدۆخی بێ چالاکی دا".
هەروەها KCK هێرش کردنە سەر کۆبانی بە پیلانی تورکیا ناوزەد کرد.
هەر لەسەرەتای دەستپیکردنی هێرشی داعش بۆ سەر کوبانی، هەریەک هاوسەرۆکی پەکەکە چەمیل بایک و ئەندامی جێبەجێکاری کۆنسەی پەکەکە موراد قەرەیلان ئەو هێرشەی داعشیان بە پیلانی تورکیا دانا‌و ئاماژەی روونیان دا بەوەی کە پرۆسی ئاشتی کۆتایی هات بەم هێرشانە.
پرۆسەی ئاگر بەست لە نەورۆزی ٢٠١٣ لە زاری عەبدوڵا ئۆچ ئالان سەرۆکی زیندانی کراوی ئەو پارتەوە راگەیەنرا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەکردەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نەنراوە.