مامۆستایانی ناڕازی سبەی خۆپشاندان ئەنجام دەدەن

سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ مامۆستایانی ناڕازی لە چەند شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان دژی جێبەجێنکردنی داواکارییەکانیان خۆپشاندان ئەنجام دەدەن.


سبەینێ یەکشەممە بڕیاڕە مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپشاندانی سەرتاسەری دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان ئەنجام بدەن.

مامۆستایانی ناڕازی سڵیمانی بڕیاریان داوە کە کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپشاندن ئەنجام بدەن و درێژە بە بایکۆتەکانیان بدەن و داوای مافەکانیان دەکەن.

ئەوەش لە کاتیکدایە کە رۆژی پێنجشەممە وەزیری پەروەردە ی هەرێم، ئالان حەمە سەعید نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین کرد، و تێیدا داوا لە بەڕیوەبەڕانی قوتابجانەکان و مامۆستایان دەکات کە رۆژی یەک شەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەوامی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێبکەنەوە.

دوای قسەکانی وەزیری پەروەردە مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەم خۆپیشاندانی سەرتاسەری بکەن و ماوەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن درێژ بکەنەوە تائەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، و داوایان لە هاوپیشەکانیان کرد سەرجەمیان بەشداری بکەن.

٣ئەیلوول ساڵی ٢٠٢٣ وەرزینوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و هۆڵەکانی خوێندنیان داخست و وتیان تا داواکارییەکان کە بریتی بوون لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبیژ و وەرگرتنی مووچەکانیان بەتەواوەتی، ناگەڕێنەوە بۆهۆڵەکانی خوێندن.

 



PM:06:37:21/10/2023