لە ئەنجامی پشکنینی لێژنەی
چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک بەهۆکاری
سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخران.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی
جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە " کە دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک
بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخران و نۆرینگەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بەدەرمان
لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کراوە.
کۆنترۆڵی جۆری دەرمان
هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە
دەکەن و دەڵێت:”پابەندی رێنماییەکان بن ئەگەر نا رووبەڕوو سزای توندی یاسایی دەبنەوە”.