ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خۆپشاندان ئەنجام دەدەن

 ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ خۆپشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و راپەرین بەرێوەدەچیت.

سەڕەڕای ئەوەی وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەبێت رۆژی یەکشەممە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و مامۆستایان بایکۆت بشکێنن"، مامۆستایان بڕیاری خۆپشاندانیان داوە. 

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠س بەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی خۆپشاندان ئەنجام بدەن و بەردەوام بن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

هاوکات بڕیارە لە شارەکانیتری سنووری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین خۆپشاندانی مامۆستایان بەڕێوە بچێت و بۆ داکۆکی لە مافەکانیان بڕژێنە سەر شەقامەکان.

٣ئەیلوول ساڵی ٢٠٢٣ وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و هۆڵەکانی خوێندنیان داخست و وتیان تا داواکارییەکان کە بریتی بوون لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبیژ و وەرگرتنی مووچەکانیان بەتەواوەتی، ناگەڕێنەوە بۆهۆڵەکانی خوێندن.

 



AM:09:08:22/10/2023