ئەمریکا داوا له‌ هاوڵاتییانی ده‌كات عێراق بەجێبهێڵن و فڕۆکەخانەی بەغداد بەکارنەهێنن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی کەسوکاری دیپلۆماتکار و بەشێک لەو کارمەندانەی سەرەکی نین، بەزووترین کات عێراق بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکە. 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە کە" بەهۆی تیرۆر و ڕفاندن و ململانێی چەکداری و نائارامی مەدەنی و سنوورداربوونی توانای نوێنەرایەتی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی، گەشت بۆ عێراق نەکەن".

دەشڵێت" هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی هەریر و عەین ئەسەد و ئەنبار زیاتر لە یەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەوتوونەتە بەر هێرش". 

وەزارەتەکە ڕێنمایی ڕۆشتنی" ئه‌ندامانی خێزانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ئەو فەرمانبەرانەی سەرەکی نین، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان لەسەر فەرمانبەران و بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئەمریکا ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن و فڕۆکەخانەی بەغداد بەکارنەهێنن".

ماوەی چەند ڕۆژێکە، چەند جارێک هێرشکرایە سەر بنکە سەربازی و ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.


PM:07:31:22/10/2023