ڤیدیۆ.. دیلان هونەر گۆرانییەك پێشکەش بە ڕۆحی باوكی كۆچكردووی دەکات

گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی دیلان هونەر گۆرانییەك بۆ باوكی كۆچكردووی دەڵێت.

دیلان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (یوتیوب) بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (باوك) بڵاوكردەوە كە گۆرانییەكی فارسییە و لەلایەن ئارون ئەفشار وتراوە، لەلایەن مازیار فایەق تێكستە كوردییەكەی نوسراوە، بە هاوكاری لەگەڵ ئارام سەردار ئەم گۆرانییەیان بەرهەم هێناوە.

دیلان هونەر، لە ساڵی (١٩٩٣) لە سلێمانی لە دایکبووە و پەیمانگه‌ی کۆمپیوتەری تەواو کردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداری كردووە، دواتریش دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، گۆرانی چەند هونەرمەندێکی کۆنی وتۆتەوە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، لە ئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.


AM:11:04:24/10/2023