ئەمشەو مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆیان راگەیاند

مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سڵیمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا و رایانگەیاند"بەردەوام دەبین لە بایکۆت تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت".

ئەمشەوکاتژمێری ٨ی شەو(٢٤ لەسەر ٢٥ی تەشرینی یەکەم ) مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند' بەردەوام دەبن لە بایکۆت کردن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا ئەوکاتەی مافەکانیان بە تەواوی وەرنەگرن".

مامۆستایانی ناڕازی وتیان"هەڕەشەی راستەوخۆ و هەواڵی ساختە ساردمان ناکاتەوە و تا مووچەکانمان راستەوخۆ لە بەغدا وەرنەگرین بایکۆت بەردەوامە و پاڵپشتی خۆپشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین". 

هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند" سبەێنێ جارێتر خۆپشاندان دەکەین و تا دامەزراندنی هەمیشەیی بایکۆت ناشکێنین".

 
لەدوای قسەکانی وەزیری پەروەردەی هەرێم کە بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ مامۆستایان"دەبێت" دەست بە دەوام بکەنەوە، مامۆستایانی ناڕازی لە شارەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ،سەیدسادق، کۆیە،قەڵادزێ رژانە سەر شەقامەکان و خۆپشاندانیان ئەنجام دا وهەروەها رایانگەیاند" پەیامی ئەمڕۆمان بۆ وەزیری پەروەردەیە، لە وەڵامی دەبێت ئێمە نەخێرمان وت".



PM:09:13:24/10/2023