پاش خۆراگری 10 رۆژه‌ی شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌و بۆردومان بنکه‌کانی داعش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه، پارسه‌نگی هێز له‌رۆژئاوا به قازانجی کورد شکاوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین تانک که‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه.
میدیاکانی نزیک یه‌په‌گه بڵاویان کرده‌وه که شه‌ره‌ڤانه‌کا‌نیان له گونده‌کانی سه‌ری کانیه له‌پێشره‌ویدان و له شارۆچکه‌ی (مه‌بروکات) ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین تانکی داعشدا گرتووه، هه‌روه‌ها 9 چه‌کداری داعش به‌دیلی که‌وتوونه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه.
هه‌واڵی 24 ، که ماڵپه‌رێکی رۆژئاوایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی داعش دووچاری لێک هه‌ڵوه‌شان و شیرازه تێکچوونێکی گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان بنکه‌کانی داعشیان له ( مسلوله و هول و شه‌داده ) بۆردومان کردووه. له‌و هێرشانه‌دا جگه له گه‌نجینه‌ی سه‌ربازی داعش که به‌ر بۆردومانه‌که که‌وتووه، ده‌رفه‌ت بۆ 200 زیندانی دورستبووه که هه‌ڵبێن له زیندانێکی داعش له گوندی مه‌سلوله.
له قۆڵی کوبانیشه‌وه تا ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌پیی هه‌واڵی ئه‌و ماڵپه‌ڕه داعش له تێکشکانه‌و شه‌ڕه‌ڤانان له پێشڕه‌ویداین.