بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند كه هێزهكانیان له بنکەی پۆلیسی سەرا دوێنێ ٢٤ی تشرینی یەکەم تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیسەوە داواکراو بوو بەتۆمەتی فێڵکردن لەهاوڵاتیان.
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەلایەن بنکەکانی پۆلیسەوە داوا کراو بوو، لەهەڵمەتێکدا توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە دەسگیربکرێت".
دهشڵێت: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبار، مەفرەزەکەی بنکەی پۆلیس سەرا چونهته شوێنی تۆمەتبارەکە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبار، لەلایەن مەفرەزەکەی پۆلیسی ناوبراو دەستگیر دەکرێت".
بهپێی راگهیهندراوهكه، تۆمەتبار (ب، ی، م) ١٠دۆسیەو ١٠ فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە بنکەکانی پۆلیسەوە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە.