میسپۆڕین لە دەرمانخانە و نەخۆشخانەكانی هەرێم قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی كوردستان KMCA ئاگادارییەکان بڵاوکردەوە و  ڕایانگەیاند" لەبەر پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان‌و لەسەر داوای كارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیارماندا بە ڕاكێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بەگشت جۆرەكانیەوە كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان".

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی كوردستان KMCA ڕایانگەیاند" لەبەر پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان‌و لەسەر داوای كارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیارماندا بە ڕاكێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بەگشت جۆرەكانیەوە كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستن بۆ كۆگای كۆمپانیای دابەشكار، بەمەبەستی لەناوبردنیان. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كەوا بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕكردن دوای ماوەیەك دەركەوتووە كەوا چەند ژمارە باجێكی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندكراوەكانی كۆتایی بەرهەمەكە".

باسیان لەوەشکردووە، ئاگاداری گشت دەرمانخانەو نەخۆشخانەكان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك مامەڵە بەو دەرمانە نەكەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەردەچێت وە ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ كۆمپانیای دابەشكار یان بۆ ئەو كۆگایەی كە دەرمانەكەی لێوە كریوە بەپێچەوانەوە لە هەر شوێنێك مامەڵەی پێوەبكرێت یاخود بەكاربێت ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر.


PM:05:40:25/10/2023