بەپێی ڕیزبەندییەکی نوێی نێودەوڵەتی، کە سەبارەت بە پێگەی ژنان لە کۆمەڵگا لە نێوان ١٧٧ وڵاتدا ئەنجامداروە عێراق لە پلەی ١٦٨ و ئەفغانستان لە پلەی خوارەوەیە.
ڕیزبەندی ئەمساڵی ڕێکخراوی (ژن، ئاشتی و ئاسایش) (WAPS)، کە تازەترین ئاماری بڵاوکرایەوە، دەریدەخات کە ژنان لە عێراق لە نێوان ١٧٧ وڵاتی جیهان دۆخێکی خراپیان هەیە و لە پلەی ١٦٨دایە و ژنان لە ئەفغانستان لە خراپترین دۆخدا و پلەی ١٧٧ی هەیە.
دانیمارک لە پێشەنگی ئەم لیستەدایە و زیاتر لە سێ هێندەی ئەفغانستان و عێراق خاڵی زیاترە.
لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە هاوینی ٢٠٢١، ئازادی ژنان لە ئەفغانستان تادێت بەرتەسکتر دەبێتەوە.