لە پای پەرەپێدانی داهێنەرانەی بۆ وزەی سەوز، ئاسیاسێڵ خەڵاتی سامینا لید SAMENA LEAD بەدەستدەهێنێت

 ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق خۆشحاڵە وەرگرتنی خەڵاتی ڕابەرایەتی و ناوازەیی ڕابگەیەنێت لە بواری پەرەپێدانی وزەی سەوز بەشێوەیەکی ناوازە کە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێزی سامیناوە لە وڵاتی ئیمارات پێی بەخشرا.

ئەم ڕێزلێنانە گرنگە پابەندبوونی چەسپاوی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بە گرنگیدانی بەردەوام بە ژینگە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی داهێنەرانە لە کەرتی پەیوەندییەکان، بەمەش ستاندەرێکی نوێ دەهێنێتە ئاراوە بۆ بەکارهێنانی وزەی سەوز بەشێوەیەکی بەرپرسانە لە عێراق.

بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو، ئاسیاسێڵ سەرقاڵی پرۆسەیەکی گۆڕانکاریی ڕیشەیی بووە بەرەو بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی سروشتیی پاک کە کاریگەریی داناوە لەسەر بەشێکی گەورە لە چالاکییەکانی. پێشتر کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە بڵاوکردنەوەی 7500 دانە لە سەردەمیانەترین تاوەری نەوەی چوارەمی '4G' و '4G+'، و کە بەشێوەیەکی وردبینانە و بە جۆرێک دیزاینکراون کە دۆستی ژینگە بن.

ئەم تاوەرانە کە لە مادەگەلێکی تۆکمە دروستکراون، نەک تەنها خێرایی ئینتەرنێت و کوالیتی خزمەتگوزارییەکەیان بەرزکردووەتەوە لە سەرتاسەری عێراقدا، بەڵکو بە ڕێژەیەکی زۆر ڕادەی دەردانی کاربۆنییان لە سەرانسەری عێراق کەمکردووەتەوە.

لە پێناو زیاتر قوڵكردنەوەی پابەندبوونیی بە داهێنان و تازەگەرییەوە، ئاسیاسێڵ دەستپێشخەریکرد تا پێشەنگ بێت لە پڕۆژەی 'تاوەرەکانی وزەی ئاوێتەی خۆر و لیسیۆم' کە ڕووماڵێکی سەراپاگیری بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق فەراهەمکردووە. ئەم دەستپێشخەرییە پێشەنگە سەرچاوە کۆنەکانی وزەی کارەبای گۆڕی بە ئاوێتەیەکی گونجاو لە سیستمی پاتری و وزەی خۆر، بەمەش بەردەوامی و نەپچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان مسۆگەردەکات، بێجگە لە کەمکردنەوەی تێچووی کارپێکردن و
پیسبوونی ژینگە بەڕادەیەکی زۆر.

هیشام سبلینی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی تەکنەلۆجی ئاسیاسێڵ ڕای خۆی دەربارەی ئەم ڕێزلێنانە گەورەیە دەربڕی و وتی: " شەرەفێکی زۆر گەورەیە وەرگرتنی خەڵاتی سامینا لید SAMENA LEAD بۆ پەرەپێدانی داهێنەرانەی وزەی سەوز. ئەم خەڵاتە گەواهیدەری پابەندبوونی نەپساوەمانە بە بەردەوامبوون لە گرنگیدان بە ژینگە. ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندین بە پیادەکردنی

Public
2

ڕێکارگەلێکی بەردەوامی بزنسکردن کە لە بەرژەوەندی بەشداربووە بەرێزەکانمان و کارمەندە دڵسۆزەکانمان بێت، لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەی خزمەتیان دەکەین". 

پەیڕەوی ئاسیاسێڵ بۆ گەشەی بەردەوام و درێژەبەخۆدەر 'sustainability' شوێنپێی خۆی لە عێراق
وەکو دامەزراوەیەکی بەرپرس قایمکردووە، بەو پێیەی هەنگاوی گەورەی هاویشتووە بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتیی و پاكڕاگرتنی بۆ نەوەکانی داهاتوو.

--- کۆتایی ---

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە
لە عێراق وله‌ 1ـی كانونی دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ی به‌شدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم
کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق
دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و
تۆڕەکەشی زیاتر .0699٪ ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین
تۆڕی مۆبایل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی
دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە
عێراق دابیندەکات.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشێ پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com


PM:08:22:25/10/2023