بریندارێکی رووداوەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا

 یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەمڕۆی رێگای عەربەت، لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند" کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی ڕێگای عەربەت گیانی لەدەستدا".

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند" تا ئێستا بەشێكی زۆری ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، و بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تر بەسەختی سوتاون و بریندارن".

تا ئەم ساتە ئاگری کارگەی قیرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارانی ئەو ئاگرە لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیی و ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا، و ژمارەی گیان لەدەستدان بووە بە دوو کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەسەر رێگەی عەرەبەت – سلێمانی، ئاگر لە کارگەیی قیری زینۆن کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنی پەیوەندیدار نەیانتوانیووە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

 
لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لەو کارگەیە، هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە. 



PM:09:05:25/10/2023