بەرگری ئیسلامی: بە درۆن هێرشمان کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر

ئەمشەو بەرگری ئیسلامی کە ئەو هێزانەن هاوسۆزی فەڵەستینیەکانن، لەگەڵ دەستپێکی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیلییەکانە چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا.

ئەمشەو پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرگری ئیسلامی ڕایگەیاند" ئەمشەو بە دوو درۆن هێرشمان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر"بەڵام ، ئەو ڕێکخراوە  بە دیاریکراوەی کاتی هێرشەکانیان ڕانەگەیاندووە.

تائێستا حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا ئەم زانیارانەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.

ئەمە چەندین جارە بەرگری ئیسلامی هێرشیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

PM:09:24:26/10/2023