سوپای ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر کەرتی غه‌ززه‌ ده‌ستپێده‌کات

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" لەم شەوەوە ئۆپەراسیۆنە زەمینییە بەرفراوانەکانی لە کەرتی غەززە دەستپێدەکات". 

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمشەو هێزەکانیان چالاکییە زەمینیەکانیان فراوانتر دەکەن لە کەرتی غەززە، هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییە چڕەکان کەرتی غەززە دەکەنە ئامانج". 

هاگاری ڕاشیگەیاندووە" هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری باکور لە ئامادەباشییەکی زۆردان و داواش لە دانیشتوانی کەرتی غەززە دەکەین بەرەو باشوور بڕۆن". 

لە ئێستادا فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشێکی بەرفراوان دەکەنە سەر ناوچەکانی کەرتی غەززە کە بەهۆیەوە تۆڕی پەیوەندییەکان پچڕاوە. 


PM:08:53:27/10/2023