نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی داواکارییەک ئاراستای دایکان و باوکان دەکات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە ،بە مەبەستی کوتان ئەو منداڵانەی ئەم حاڵەتانەیان هەیە سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بڵاویکردەوە" ئەو منداڵانەی نەبەکامن و تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە یان ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان لە جۆری ( Broncopulmonary dysplasia )یان هەیە و بەتایبەت نەبەکام بن، یان کێشەی دڵیان هەیە و باروودۆخیان ناجێگیرە و تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمترە، با سبەینێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن کاتژمێر هەشت و چارەکی بەیانی لەلای ئیدارە، بەمەبستی کوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSV".

ساڵانە لەکاتی گۆڕانی کەش و هەوا و وەرزەکاندا چەندین جۆر پەتای وەرزی بڵاودەبنەوە، بەتایبەت لەنێو منداڵاندا، دیارترینیان ئەنفلەوەنزا و سەرمابوون و سکچوون و رشانەوە.



PM:08:42:28/10/2023