ئەمڕۆ خۆپشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە چەند شارو شارۆچکە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و کەلار و هەڵەبجە و شارەزوور و کفری خۆپشاندانی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەچوو.

ژمارەیەکی  زۆر لە مامۆستایانی ناڕازی( مامۆستاینی میلاک و وانەبێژ) و بەشێک لە فەرمانبەران ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بەشیک لە شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و کفری و هەڵەبجە و شارەزوور و کەلار دژی جێبەجێنکردنی دواکارییەکانیان رژانە سەرشەقام و رایانگەیاند" بە خێرایی دەبێت حکومەت داواکارییەکانمان جیبەجێ بەکات و ئەمجارەیان جیاوازە و ئەگەریەک ساڵ دەوام بفەوتێ ئێمە بەردەوامین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن". 


بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند" حکومەت بێ باکە لە داواکارییەکانمان و خەمی گوزەرانی ئێمە و خەڵکی نییە بەڵام ئێمە دوای مافی خۆان دەکەین و داواکاری زیاترمان نییە".

هەوەها وتیان " ململانەی سیاسی حکومەت و بەغدا زەرەری لە منداڵانی بێ تاوان دەدات و خۆپشاندانەکانی داهاتوو روولە بەغداش دەبێت".

مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیەن بەوەداوە کە تا حکومەت داواکارییەکانمان کە بریتین لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و وەرگرتنی مووچەی مانگی ٨ و ٩ بە تەواوەتی ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

لە خوارەوە چەند وێنەی خۆپشاندانەکە داندراوە...

 



AM:10:56:29/10/2023