سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاند" سبەینی دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی هۆبەی ژمێریاری وانەووتنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ چەکی شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی هەشت خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی جەختیان لە بەردەوامی بایکۆتی دەوام کردەوە کە داواکارییەکانیان بریتین لە (دابەشکردنی دوو مووچە و دامەزراندنی وانەبێژان بەشێوەی هەمیشەیی و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە). 


PM:09:02:29/10/2023