شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت" سبەینێ لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە باران هەیە".
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە ھەور و ھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و خێرای با مامناوەند دەبێت كە لە نێوان (١٠ - ٢٠) کیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت.