شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت" له ئه‌مڕۆوه كه‌شێكی ناجێگیر روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و له سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ری دروستبونی ھه‌وره بروسكه‌ی به‌ھێز و تاوه ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە" ل ه‌ئه‌نجامی ئه‌و حاڵه‌ته ناجێگیریه كه له‌ئه‌مڕۆوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێكی ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه له كاته‌كانی ئه‌مشه‌و بۆ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌مه له‌ناوچه جیاجیاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه، ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای ھه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌رین ناوبه‌ناو ھه‌وره بروسكه و تاوه باران چالاك ده‌بن، به‌تایبه‌تیش له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری چربونه‌وه و دروستبونی ھه‌وره بروسكه‌ی به‌ھێز و تاوه ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ ئه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوو، سبه‌ی پێنجشه‌ممه جارێكی دیكه له نێوان كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره به‌ھۆی مانه‌وه‌ی شێی گونجاو و كرداری گه‌رمبونه‌وه و به‌ھه‌ڵمبون ئه‌گه‌ری دروستبونه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ری ھه‌وره به‌بروسكه و تاوه باران له‌سه‌ر ھه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و سۆران ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی دو پله نزمترده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار سەبارەت بە کەشی ڕۆژی هەینی پێشبینی دەکات، له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانه‌وه ناوچه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی لاوازی ده‌ریای ناوه‌راست ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بارانی كه‌م و پچر پچری له‌گه‌ڵ ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر له كاته‌كانی ئێواره‌ی ھه‌مان رۆژ كۆتایی پێدێت، له‌سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی ئاینده‌وه كه‌ش سه‌قامگیر و ئاسمان ساماڵ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی كه‌م له پله‌كانی گه‌رما.