ئابڕووچونێک لە براوەی تۆپی زێڕین ئاشکرا دەکرێت

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئەمڕۆ ئابڕووچونێکی لە خەڵاتی تۆپی زێڕینی 2023ئاشکرا کردووەو رایدەگەیەنێت نزیکەی ساڵێکە میسی دەزانێت براوەی تۆپەکە دەبێت.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، میسی توانی هەشتەمین تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت، 11 مانگ پێش ئێستا ئەوەی پێ راگەیەنراوەو زانیویەتی خەڵاتەکە دەباتەوە..

ئەوەشی نوسیوە، لیۆی تەمەن 36 ساڵ، بەناوبانگترین خەڵاتی تۆپی پێ بەدەست دەهێنێت.

میسی توانی پێش هەریەکە لە هالاند و مباپێ بکەوێت و ببێتە براوە تۆپەکە،هەرچەندە هەنێک لە چاودێران پێیان وابووە مباپێ یان هالاند شایەنی خەڵاتەکەیە نەک میسی.


AM:11:46:01/11/2023