کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بە چەند ساتیلێکی جیاواز وێنە نوێکانی خۆی بڵاوکردەوە.
بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی لە هاڵۆویند بڵاوکردووەتەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.