ئاگادارن خەڵاتی تۆپی زێڕین چی لێدێت

بە فەرمی ئەمڕۆ هەینی دوای هاوبەشی پێشووی لەگەڵ فیفا،  گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ هاوبەشی خۆی لەگەڵ یوفا (یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا) ڕاگەیاند بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی داهاتووەوە.

هەروەها  ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە ڕێکدەخرێت و ئەو مەراسیمە کە تا ئێستا هەمیشە لە پاریس بەڕێوە دەچوو، ئێستا دەتوانرێت لە شارەکانی تریش بەڕێوە بچێت.


  هەرچەندە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەشداری لە ڕێکخستنی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکات، بەڵام پێوەرەکانی براوە وەک خۆیان دەمێننەوە.

  خەڵاتی باشترین یاریزانی  تۆپی پێی ئەوروپا کە لە ساڵی 2011ەوە دەستی پێکردووە ئیتر دابەش ناکرێ.


PM:01:08:03/11/2023