بانکی ناوەندی هەنگاوێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر


هەرچەندە بانکی ناوەندی عێراق چەندان هەنگاوی هاویشتووە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، بەڵام تا ئێستا کاریگەری نەبووە، هەنگاوی " ڤیزا دایرێکت" راوێژکاران حکومەت ئاماژە بۆ کاریگەری دەکەن.

فادی شەمەری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە" ڤیزە دایرێکت راستەوخۆ بەشدار دەبێت لە دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕی درا".

ئەو بەرپرسە عێراقییە دەشڵێت " پێشتر بانکی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نێودەڵەتی ڤیزا کردووە بۆ خستنەکاری ڤیزە دایرێکت".

دەشڵێت" خزمەتگوزاریی ڤیزە دایرێکت زۆرێک لە بازرگانانی بچووک لەخۆ دەگرێت و یارمەتیدەریان دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکی ڕوون و ئاشکرا". 

فادی شەمەری داوا هاوڵاتیان دەکات هەماهەنگی لەگەڵ ئەم خزمەتگوزارییە بانکییەدا بکەن، کە یارمەتیدەر دەبێت لە دورخستنەوەی دەستی بازرگانانی دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا.



PM:01:22:04/11/2023